پرسیارەکە بە وردی بخوێنەرەوە، پاشان «بەڵێ» یان «نەخێر» هەڵبژێرە.
لە پێناو ڕێگری لە سەرهەڵدانی ئاڵۆزیی زیاتر لە نێوان حزبەکانی دەسەڵات، کە بە درێژایی مێژووی دوای ڕاپەڕین نەیانتوانیوە حکومەتێکی یەکگرتووی دیموکراسی و شەفاف دروست بکەن، لە پێناو دوورخستنەوەی مەترسی لەسەر پێگەی دەستووریی هەرێم و ڕەخساندنی زەمینەی ئاڵوگۆڕی دەسەڵات و کۆتاییهێنان بە بنبەستی؛ هەروەها لە پێناو دروستبوونی بەدیلێک لە ناو ئیرادەی ئەو بەشە زۆری کۆمەڵگەوە کە هەمووجارێک بە هۆی بێهیوابوونیان لە هەڵبژاردن بایکۆت دەکەن؛ ئایا لەگەڵ ئەوەدایت کە پارتی و یەکێتی لە حکومەتی داهاتوودا بەشداری نەکەن و حکومەتێکی ڕاگوزەر (کاتی) لە کەسانی سەربەخۆ و شارەزا پێکبێت، بەم ئەرکە سەرەکییانە:
- ئامادەسازی بۆ هەڵبژاردنێکی پێشوەختەی پەرلەمان و پارێزگاکان بە چاودێریی وڵاتان (نێودەوڵەتی).
- دانوستان لەگەڵ حکومەتی عێراق بۆ پرسی بودجە و مافە دەستوورییەکانی تری هەرێم.
- هەوڵدان بۆ دەستەبەرکردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی وەک سووتەمەنی و کارەبا بە نرخی گونجاو؟